واده‌ی خولی نایابی باله‌ی عێراق گۆڕانی به‌سه‌ر هات
یه‌كێتی باله‌ی عێراق بڕیاری دا كه له به‌رواری 1 / 10ی مانگی داهاتوو یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه ده‌ست پێبكات و ڕۆژێك یاریه‌كانی خوله‌كه‌ی هێنایه پێش.
ئه‌و بڕیاره‌ی یه‌كێتی باله‌ی عێراق به‌هۆی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه كه له 4 / 10 یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن ده‌بێت و به‌و هۆكاره‌ش یاریه‌كانی ڕۆژێك پێش خست.
بڕیاره له به‌رواری 1 / 10ی مانگی داهاتوو یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێبكات و له‌م وه‌رزه‌ش یه‌كێتی باله‌ی عێراق 12 یانه‌ی خوله‌كه‌ی دابه‌شی سه‌ر سێ كۆمه‌ڵه‌ی كوردستان و ناوه‌ڕاست و خوارو كرد كه له یه‌ك كات یاریه‌كان ده‌ست پێده‌كات.
