د. ئاراز نوری :گه‌ر به‌شداری خولی عێراق نه‌كه‌ین ده‌بێت هاوكاریه‌كان بگێڕینه‌وه.. بزانه تا ئێستا كێ هاوكاری یانه‌ی سلێمانی كردوه
له‌لێدوانێكدا بۆ سایتی ره‌سمی یانه‌كه‌ی (sulyfc) د. ئاراز نوری سكرتێری یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی رایگه‌یاند له‌ده‌سپێكی ئاماده‌كاریه‌كانيان بۆ خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه به‌بڕی 100 هه‌زار دۆلار و دواتریش له‌لایه‌ن به‌ڕێز فاروقی مه‌لا مسته‌فاوه به‌بڕی 100 ملیۆن دینار هاوكاری كراون.
د. ئاراز ئاشكراشیكرد بڕیاره رۆژی شه‌ممه خاتوو هێرۆ ئیبراهیم بۆ جاری دووه‌م هاوكاری یانه‌ی سلێمانی بكات ، وتیشی ده‌سته‌ی كارگێری یانه بڕیاریداوه گه‌ر ئه‌و هاوكاریانه‌ی كه‌بڕیاره تا رۆژی شه‌ممه بگاته یانه‌ی سلێمانی ، ئه‌وا بريارى به‌شداری كردن له خولی نایابی عێراق ده‌ده‌ن ، به‌ڵام گه‌ربێت و هاوكاری پێویست نه‌كرێن ئه‌وا به‌ناچاری پاشه‌كشێ ده‌كه‌ن و له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا به‌ژماره و به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست هۆكاره‌كان بۆ هانده‌رانی یانه و جه‌ماوه‌ری شاری سلێمانی رونده‌كه‌ینه‌وه.
له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا و له‌باره‌ی ئه‌و بڕه پارانه‌ی كه‌تائێستا وه‌ك هاوكاری پێشكه‌شی یانه‌ی سلێمانی كراوه بۆ خولی عێراق و له‌ئه‌گه‌ری كشانه‌وه له‌خوله‌كه‌دا د.ئاراز جه‌ختی كرده‌وه له‌پێویستی گه‌رانه‌وه‌ی هاوكاریه‌كان بۆ لایه‌نی یه‌كه‌م و سفر كردنه‌وه‌ی له‌حسابی بانكی یانه‌ی دایكدا.
بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه 30ی ئه‌یلول یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ده‌ستپێبكات و یانه‌ی سلێمانیش له‌یه‌كه‌مین یارییدا له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی روبه‌روی یانه‌ی نه‌جه‌ف ببێته‌وه .
