رۆژی شەممە لە رێگەی فرۆكەخانەی سلێمانی نێودەوڵەتی شاندی یانەی هەولێر گەیشتە وڵاتی قەتەر پاش مانەوە زیاتر لە 12 كاتژمێر لە قەتەر شاندەكە بەرەو وڵاتی هونگ كۆنگ بەرێكەوت و گەیشتە شوێنی مەبەست، شاندی یانەی هەولێر بەسەرۆكایەتی د.عەبدوڵڵا مەجید و بە یاوەری هەریەكە لە ( پشتیوان شەبیب، سەفین كانەبی) و دەستەی راهێنەران لە ( ئەیوب ئۆدیشۆ (راهێنەر)، جەلیل زێدان (راهێنەری گۆڵپارێز)، عومەر سەلیم (بەرێوەبەری تیپ)، رێبین رەمزی (رێكخەری راگەیاندن)، پوشو خەسرۆ (كارگێری)، عامر سابت (چارەسەركەر)، عەبدولخالق محەمەد 0 پزیشك) و 18 یاریزان پێكهاتووە لە ( سەرهەنگ موحسینن جەلال حەسەن، عەلی فائز، هەردی سیامند، كۆسرەت بایز، میران خەسرۆ، بارزان شێرزاد، محەمەد خالد جفال، بورهان جومعە، نەدیم سەباغ، سەعد عەبدولئەمیر، نەبیل سەباح، ڤیكتۆر، هەڵگورد مەلا محەمەد، حاتم زێدان، ئەمجەد رازی، لوئەی سەڵاح، ئەحمەد محەمەد) و هەریەكە لە یاریزانان (دیار رەحمان، سیروان خدر، هەوار مەلا محەمەد) بەهۆی پێكان نەیانتوانی پەیوەندی بە شاندەكە بكەن.
ئەمرۆ یەكشەممە یانەی هەولێر یەكەم یەكی مەشقی خۆی لە وڵاتی هۆنگ كۆنگ ئەنجام دا و ماوەی دوو كاتژمێری خایاند و چەند لایەنێكی تەكتیكی و تەكنیكی گرتەوە و لە كۆتایی یەكە مەشقیەكەدا راهێنەر مەشقی تایبەت بە چۆنیەتی جێبەجێكردنی لێدانی سزا ئەنجام دا.
وا بڕیارە سبەی دووشەممە كۆنگرەی هونەری و رۆژنامەنووسی بۆ هەردوو تیپ ئەنجام بدرێت و كاتژمێر 3ی ئێوارە بە كاتی كوردستان یانەی هەولێر دواین یەكەی مەشقی خۆی ئەنجام دەدات.
وا بڕیارە رۆژی سێشەممە یانەی هەولێر لە چوارچێوەی یاری پێش كۆتایی جامی یەكێتی ئاسیا رووبەرووی یانەی كیتچی هۆنگ كۆنگ ببێتەوە و یاری چوون بە ئەنجامی (1-1) گۆڵ تەواو بوون و یارییەكەش كاتژمێر 3ی ئێوارە بە كاتی كوردستان ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی - هۆنگ كۆنگ