بەفەرمی هەولێر دەستبەرداری دوو یاریزان بوو

بەفەرمی هەولێر دەستبەرداری دوو یاریزان بوو
رۆژی دووشەممە دەستەی كارگێری یانەی هەولێر و بە رەزامەندی سەرپەرشتیاری تیپ دەستبەرداری دوو یاریزانی تیپی تۆپی پێی یانەكە بەشدار لە خولی كوردستان بوو دوای ئەنجامدانی رێكەوتن لەگەڵ ئەم دوو یاریزانە.
یاریزانەكانیش بریتین لە (فەرهەنگ وریا) پەیوەندی بە یانەی پێشمەرگەی هەولێر كرد و ( ئامانج كەریم) پەیوەندی بە یانەی برایەتی كرد.
جێگەی باسە لە وەرزی ئەمساڵدا یانەی هەولێر بڕیاری داوە پشت بە یاریزانە لاوەكان ببەستێت بۆ بەشداریكردن لە خولی نایابی كوردستان بۆ ئەوەی یاریزانی ئاست بەرز بۆ یانەكە دروست بێت.
رێبین رەمزی
Top