ئەمرۆ دووشەممە لە درێژەی ركابەرییەكانی پاڵەوانێتی ئاسیاد، كە لە وڵاتی كۆریای باشوور ئەنجامدەدرێت ركابەری پاڵەوانێتی بەرزكردنەوەی قورسایی ئەنجامدرا، لەم ركابەرییە لە كێشەی 69كگم یاریزانی عێراق كەرار محەمەد بەشداری تیاییدا كردبوو و توانی پلەی سێیەم و ملوانكەی برۆنز بە دەستبهێنێت دوای ئەوەی لە نەتر 177كگم بەرزبكاتەوە و لە رەفاندن 148كگم بەرزبكاتەوە و كۆی گشتی بووە 325كگم بە جیاوازی 17 كگم لەگەڵ خاوەن پلەی یەكەم و دووەمی پالچەوانێتیەكە.
بەم ئەنجامە عێراق بووە خاوەنی یەكەم ملوانكە لەم ركابەرییە و چاوەرَوان دەكرێت لە رۆژانی داهاتوو ركابەرییەكانی تر ئەنجام بدرێت.
رێبین رەمزی