خەڵاتەكانی ئەم وەرزەی چامــپیۆنزلیگ ئاشكرا دەبن
*ئەو یانەیەی بەشدارە لە قۆناغی گروپەكان راستەوخۆ بڕی 8.6 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.
* هەر یانەیەك لەیارییەكاندا سەركەوتن تۆمار بكات، پاداشتی یەك ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.
* هەر یانەیەك لەیارییەكاندا بەرامبەر بن، بڕی 500 هەزار یۆرۆ وەك پاداشت وەردەگرن.
* هەر یانەیەك قۆناغی گروپەكان ببڕێت و بگاتە قۆناغی 16 بڕی 3.6 ملیۆن یۆرۆ وەك پاداشت وەردەگرێت.
* هەر یانەیەك بگاتە قۆناغی 8 بڕی 3.9 ملیۆن یۆرۆ وەك پاداشت وەردەگرێت.
* هەر یانەیەك بگاتە قۆناغی پێش كۆتایی بڕی 4.9 ملیۆن یۆرۆ وەك پاداشت وەردەگرێت.
* ئەو یانەیەی لەیاری كۆتایی سەركەوتن تۆمار دەكات، بڕی 10.5 ملیۆن یۆرۆ وەك پاداشت وەردەگرێت.
* ئەو یانەیەی لەیاری كۆتایی دەدۆڕێنێت، بڕی 6.5 ملیۆن یۆرۆ وەك پاداشت وەردەگرێت .
جێگەی ئاماژەپێكردنە ئەم پاداشتانە داهاتی گواستنەوەی تەلەفزیۆنی لەخۆ ناگرێت، لە وەرزی رابردوو یانەی ریال مەدرید پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ زیاتر لە 57 ملیۆن یۆرۆی وەك پاداشت وەرگرت
