مۆرینهۆ دڵنیایە لە مانەوەی هازارد لەگەڵ یانەی چێلسی

مۆرینهۆ دڵنیایە لە مانەوەی هازارد لەگەڵ یانەی چێلسی
جۆزێ مۆرینهۆ راهێنەری یانەی چێلسی رایگەیاند، دڵنیایە لەوەی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی بەلژیكا ئەدین هازارد لەگەڵ یانەكەی بەردەوام دەبێت و رەزامەندی نیشانداوە بۆندەكەی لەگەڵ بلوز درێژ بكاتەوە.
هێشتا ماوەی بۆندەكەی هازارد لەگەڵ یانەی چێلسی سێ ساڵی ماوە، بەڵام مۆرینهۆ دووپاتیكردەوە یانەی چێلسی لە ئێستاوە هەوڵ دەدات بۆندەكەی هازارد درێژ بكاتەوە. مۆرینهۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەییدا گوتی: هیوامان زۆرە هازارد لە ماوەی داهاتوو ئاستێكی بەرزتر پێشكەش بكات و، ئێمە دەمانەوێ هازارد لەگەڵمان بەردەوام بێت، مەسەلەكە تەنها كاتە و لە كۆتاییدا هازارد بۆندە تازەكەی واژوو دەكات.
ئەدین هازارد لەساڵی 2012 لەیانەی لیلی فەرەنسی پەیوەندی بەیانەی چێلسییەوە كرد و لە وەرزی رابردوو 14 گۆڵی بۆ یانەكەی تۆمار كرد.
Top