راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا خەونی گەورەی زێـــدانە
زێدان لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی لا پرۆفانسی فەرەنسی گوتی: من هیوام یەكجار زۆرە، ئێستا راهێنەرم، بەڵام لەخۆم پرسی بۆ نەبم بە راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا؟
زێدانی تەمەن 42 ساڵە هەروەها دەربارەی هەڵبژاردەی فەرەنسا گوتی: من هەڵبژاردەی فەرەنسام خۆش دەوێت، بۆ ماوەیەكی درێژخایەن درێسی ئەم هەڵبژاردەم پۆشیوە و بەرگریم لێكردووە، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە كە من دەتوانم ببم بە راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا، بەڵام خەون بەو رۆژەوە دەبینم و ئەوەی لەتوانامدا بێت پێشكەشی دەكەم لە بواری راهێنەرایەتی بۆ ئەوەی خەونەكەم بێتەدی.
شایانی باسە زێدان لە وەرزی رابردوو یاریدەدەری راهێنەر كارلۆ ئەنشیلۆتی بوو لە یانەی ریال مەدرید، لەسەرەتای ئەم وەرزە بە فەرمی ئەركی راهێنانی تیپی دووەمی یانەی ریال مەدریدی وەرگرت كە بەتیپی كاستیا ناسراوە و لەخولی پلە سێی ئیسپانیا یاری دەكات .
