كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ ئه‌نجام دانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی سلێمانی ئه‌نجام درا
له نێو هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان له شاری سلێمانی كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام درا .
له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه و به‌شداریان وه‌ك تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌هادین سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، دوای ئه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان بڕیاری دا كه خول و پاڵه‌وانێتیه‌كان له ڕێگه‌ی لقه‌كانیه‌وه ئه‌نجام بدات ، یه‌كه‌م یه‌كێتی ، لقی سلێمانی یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوردستان بوو كه كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری خۆی له شاری سلێمانی ئه‌نجام دا تا یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه له شاری سلێمانی به‌ڕێوه بچێت ، به‌هادین ووتیشی چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین پێنج تا شه‌ش یانه‌ی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه بكه‌ن و یاریه‌كانیشی بڕیاره له یاریگه‌ی سلێمانی یاخودا له یاریگه‌ی زانكۆی سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت .
