هۆزان ئازاد به‌رامبه‌ر یانه‌ی سلێمانی بێ به‌ڵێن ده‌رچوو
له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یانه‌ی سلێمانی، عه‌باس عه‌لی یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری سلێمانی رایگه‌یاند، به هه‌وڵ‌و ماندووبونێكی زۆری ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی سلێمانی، ساڵح رازی گه‌یشته ئه‌وه‌ی رازی بێت هۆزان بگه‌ڕێته‌وه بۆ یانه‌كه، چونكه ئه‌و سه‌ره‌تا رێگری ده‌كرد ئه‌و یاریزانه‌ی بوێت، به‌ڵام له‌ناكاو ئه‌و یاریزانه یانه‌ی سلێمانی ره‌تكرده‌وه.
عه‌باس وتیشی "سێ رۆژ پێش ئێستا له‌گه‌ڵ هۆزان گه‌یشتینه رێكه‌وتنی كۆتایی‌و بڕیاربوو سێ شه‌مه په‌یوه‌ندی به كه‌مپی یانه‌كه‌وه بكات له به‌غداد، ته‌نانه‌ت پاسپۆرته‌كه‌شی بۆ ناردین، به‌ڵام به ته‌له‌فون پێی راگه‌یاندین كه نایه‌م بۆ یانه‌ی سلێمانی".
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی هۆزان دوای ئه‌و دێت كه ئیداره‌ی یانه‌ی سلێمانی زۆر گه‌شبین بوون به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بۆ خولی عێراق، چونكه یانه‌كه له ئێستادا یاریزانی پیشگه‌ری نیه‌و وه‌ك مه‌لا جه‌بار سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه ده‌ڵێت "هۆزانمان له‌بری پیشه‌گه‌رێك دانابوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه".
