دوای ئەوەی وا بڕیار بوو رۆژی سێشەممە لە یاریگەی ئەمیر محەمەد لە شاری زەرقا یاری پێش كۆتایی جامی یەكێتی ئاسیا لە نێوان هەردوو یانەی هەولێر و كیتچی هۆنگ كۆنگ ئەنجام كاتژمێر 7ی ئێوارە ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەمرۆ دووشەممە لە كاتی بەرێوەچوونی مەشقەكانی یانەی كیتچی لە یاریگەی یارییەكە كارەبا نێو یاریگە بەشێوەیەكی سەیر تێكچوو بووە هۆكاری دروستبوونی پشێوەی لە نێو ئەندامانی لێژنەی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا، كە كۆبوونەوەیەكی بەپەلەیان ئەنجامدا و بەفەرمی بڕیاریان دا یارییەكە لە كاتژمێر 7ی ئێوارە بۆ كاتژمێر 4 ئێوارە بگۆردرێت دوای وەرگرتنی رەزامەندی هەردوو یانە.
رێبین رەمزی- ئوردن