یانه‌كان دابه‌شی سێ كۆمه‌ڵه كران
ئه‌مه‌و یه‌كێتی باله‌ی عێراق بڕیاری دا كه هه‌ر چوار یانه‌ی كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له پارێزگه‌یه‌ك یاری بكات و یانه‌كانی یش به‌م شێوه‌یه ده‌بن.
یانه‌كانی ( غاز جنوب ، به‌حری ، نه‌فت میسان و ئه‌بی خه‌سیب ) له شاری به‌سره كۆده‌بنه‌وه و به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
یانه‌كانی ( شوڕته ، سه‌ناعه ، دغاره و ڕه‌وزه‌ته‌ین ) له شاری به‌غداد به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
هه‌روه‌ك له شاری هه‌ولێریش هه‌ر چوار یانه‌ی( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، هه‌ولێر ، شه‌قلاَوه و مه‌سافی بێجی) ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه و بڕیاره یاریه‌كانی ئه‌و قۆناغه‌ش له به‌رواری 2 تا 5 / 10 ئه‌نجام بدرێت .
به‌لاَم ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه یانه‌كانی كوردستان تا ئێستا یه‌كلا نه‌بونه‌ته‌وه له به‌شداریان له خوله‌كه‌دا و به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی هه‌یانه ناتوانن وه‌ك پێویست بۆندی یاریزانان نوێ بكه‌نه‌وه ، ئه‌وه‌ی كه دیاره و له دوا هه‌ڵویستی یاریزانان و ڕاهێنه‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر كه بڕیاریان دا بێ به‌رامبه‌ر یاری بۆ یانه‌كه‌ی قه‌لاَ بكه‌ن و به‌رگری له‌و یانه‌یه بكه‌ن .
خولی نایابی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌به‌شداری 12 یانه‌ی كوردستان و عێراق و به‌سه‌رپه‌رستی یه‌كێتی باله‌ی عێراق یاریه‌كانی ئه‌نجام ده‌درێت .
