ئەنخیل دی ماریا : كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یانەی ریال مەدرید خۆشحاڵ نییە

ئەنخیل دی ماریا : كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یانەی ریال مەدرید خۆشحاڵ نییە
یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد و یاریزانی پێشووی ریال مەدرید ئەنخیل دیماریا مكوڕبوونی خۆی راگەیاند لەمەڕ یاریزانی هاوڕێی كریستیانۆ رۆناڵدۆ كە لە ریزی یانەی شاهانە خۆشحاڵ نییە. لەمبارەیەوە پێگەی سكاواكا لە زاری دیماریا گواستوویەتەوە كە لێدوانەكانی ئەم دواییەی رۆناڵدۆ ئاماژەیەكی روونە بۆ نیگەرانی و خۆشحاڵنەبوونی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەی ریال مەدرید، بەتایبەت دوای ئەوەی لەلایەن كارگێڕی یانەكە وەڵامی درایەوە.
دیماریا سەبارەت بەچارەنووسی رۆناڵدۆ روونیكردۆتەوە كە هیچ زانیارییەكی ئەوتۆ لەبارەی دواڕۆژی رۆناڵدۆ نازانیت لەگەڵ ریال مەدرید، بەڵام پێیوایە لەماوەی داهاتوو لەگەڵ یانەی ناوبراو بەردەوام دەبێت. پێویستە بوترێت ئەنخیل دیماریا لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵ بە پێی گرێبەستێكەوە لە یانەی ریال مەدرید بۆ یانەی شەیتانە سوورەكان گواسترایەوە
Top