تۆنی كرۆس: ریال مەدرید گەورەترین یانەی جیهانە

تۆنی كرۆس: ریال مەدرید گەورەترین یانەی جیهانە
یاریزانی نێودەوڵەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی تۆنی كرۆس بۆ رۆژنامەی 11Freunde ئەڵمانی رایگەیاند: خۆشحاڵم بەهاتنم بۆ ریزی تیپی شاهانە و ئەمە هەنگاوێكی گرنگە لە ژیانی وەرزشیم، چونكە ئەوەی دەبینرێ یانەی ریال مەدرید باشترین یانەیە لە جیهان. ئەمەو رۆژنامەی ناوبراو چەند پرسیارێكی ئاراستەی تۆنی كرۆس كردووە سەبارەت بەوەی ئایا مەدرید گەورەترین یانەی جیهانە؟ لەوەڵامدائەو یاریزانە وتی: بەدڵنیاییەوە لەمنداڵییەوە خەونم بەوە دەبینی رۆژێك بتوانم جلی ئەو یانەیە بپۆشم، هەرچەندە یاریم بۆ یانەی گەورەش كردووە، لەوانە بایرن میونیخ، بەڵام بە بڕوای خۆم ریال مەدرید گەورەترین یانەیە.
سەبارەت بەو تیپانەی كە هەمیشە كێبڕكێیانە تۆنی كرۆس ئاماژەی بۆ ئەوە كرد هەرچوار یانەی ریال مەدرید و بەرشلۆنە و بایرن میونیخ و مانچستەر یونایتد هەمیشە بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكان ركابەری یەكتربوون.
دەربارەی پاڵەپەستۆی یاریكردنیش لەگەڵ ریال مەدرید یاریزانی ئەڵمانی تۆنی كرۆس وتی: بەڵی پاڵەپەستۆیەكی زۆر گەورە هەیە لە ریال مەدرید، چونكە ئەو تیپە هەمیشە كۆشش دەكات بۆ بەدەستهێنانی بردنەوە لەگشت یارییەكانی و شێوازی یاریكردن لە ریال جیاوازە لەگەڵ بایرن میونیخ.
لەكۆتایی قسەكانیدا تۆنی كرۆس رایگەیاند: ئێستا لەبارودۆخێكی زۆرباشین لەگەڵ تیپەكەمان و هیوادەخوازین بتوانین نازناو و پاڵەوانیەتییەكان لەگەڵ یانەی شاهانە بەدەست بهێنین.
Top