هه‌ولێریه‌كان قه‌لاَكه‌یان به خۆبه‌خشانه ده‌پارێزن
ئه‌مه‌و له دوا هه‌ڵوێستی چه‌ندین یاریزانی تیپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر و له دوا كۆبونه‌وه‌یان یاریزانه‌كانی ئه‌و یانه‌یه له تیپی باله بڕیاریان دا كه خۆبه‌خشانه یاری بۆ یانه‌ی قه‌لاَو مناره بكه‌ن و به‌رگری له ده‌ستكه‌وته‌كانی یانه‌كه بكه‌ن له ڕابردوو .
هه‌روه‌ك بڕیار درا كه له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 14 / 9 مه‌شقه‌كانی تیپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر به سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر ده‌ست پێبكاته‌وه و خۆئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له خوله‌كه بكه‌ن.
له‌م وه‌رزه و به‌هۆی قه‌یرانی دارایی یانه‌كانی كوردستان تیپه‌كانی به‌شداری خوله‌كانی كوردستان و عێراق توشی ئاست ته‌نگی دارایی بوون و ناتوانن به‌شداری له خوله‌كانی عێراق بكه‌ن كه خوله‌كانی عێراق تیپه‌كانی كوردستان و عێراق به پاڵه‌وانێتیه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌گه‌یه‌نێت .
