هۆزان ئیسماعیل چووە یانەی سلێمانی
له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یانه‌ی سلێمانی، عه‌باس عه‌لی یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، هۆزان ئازاد بانگهێشتی پێكهاته‌ی یانه‌ی سلێمانی كراوه‌ته‌وه‌و به‌شداری یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق ده‌كات.
عه‌باس وتیشی "ئیداره‌ی یانه‌ی سلێمانی هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هۆزان بوون بۆ یانه‌ی سلێمانی، چونكه ئه‌وان پێیانباش بوو هۆزان ده‌توانێت قه‌ره‌بووی نه‌بونی یاریزانی پیشه‌گه‌ر بكاته‌وه، چونكه یاریزانێكی ئاست به‌رزه".
له‌به‌شێكیتری قسه‌كانیدا عه‌باس عه‌لی وتی "بڕیاره رۆژی سێ شه‌مه هۆزان بگاته‌وه شاری سلێمانی‌و راسته‌وخۆش گه‌شتی شاری به‌غداد ده‌كات‌و له‌كه‌مپه‌كه‌ی ئه‌و شاره به‌شدار ده‌بێت".
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا، عه‌باس رایگه‌یاند،ه هۆزان به‌شداری یاریی دۆستانه‌ی یه‌كه‌م به‌رامبه‌ر قوه جه‌ویه ناكات به‌ڵام له‌یاریی دوه‌مدا به‌شداری ده‌كات.
