سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان هاوكاری ئەكادیمیای تۆپی پێی رانیە دەكات

سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان هاوكاری ئەكادیمیای تۆپی پێی رانیە دەكات
رۆژی سێشەممە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان سەردانی رانیە-ی كرد بەمەبەستی ئامادەبوون لە ساڵیادی دامەزراندنی ئاكادیمیای تۆپی پێی رانیە، كە تیاییدا سەفین كانەبی لە ساڵیادی ئەم ئەكادیمیایە خۆشحاڵی خۆی نیشاندا، كە لەم ساڵیادە ئامادەبوو و هیوای سەركەوتنی بۆ ئەكادیمیای تۆپی پێی رانیە تایبەت بە منداڵان خواست و بەم بۆنەیەوە بڕیاری هاوكاركردنی ئەم ئەكادیمیە دا لە رووی مادی و معنوی، كە تیاییدا بە بڕی (2) ملیۆن دینار هاوكاری كردن و هەروەها (150) تۆپی پێی كردە دیاری بۆ مندالان و 30 سێت جل و بەرگی تایبەت بە یاریكردن بەخشیە ئەم ئەكادیمیە..
ئەم كارەی سەفین كانەبی بووە جێگەی خۆشحاڵی و دەستخۆشی سەرپەرشتیارانی ئەم ئەكادیمیایە و هیوایان خواست، كە بەرپرسانی تری وەرزشی هەمان كاری سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بكەن.
Top