دوایی ئه‌وه‌ی بریار بوو ئه‌م پێنج شه‌مه‌یه خولی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌پله‌نایابه‌كانی كوردستان به‌رێوه‌بچێت له‌شاری سلێمانی ، له‌سه‌ر داوایی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان بریار له‌سه‌ر دواخستنی ئه‌م چالاكیه درا بۆ كاتێكی تر ئه‌میش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان له‌دوا كۆبوونه‌وه‌ی خۆیی كه له7 -9 - 2014 به‌رێوه‌ی برد به‌تێكرا سه‌رجه‌م ئه‌ندامان بریار درا بره پاره‌ماوه‌ی یه‌كێـتیه ناوه‌ندیه‌كان بدرێت به‌لقی یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان له‌پارێزگاكانی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی چالاكیه‌كان به‌رده‌وامی هه‌بێت له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان ئه‌میش له‌كاتێكدا به‌هۆی كێشه دارایی یانه‌كان ناتوانرێت له‌ئێستا له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌ندی چالاكیه‌كان بروات به‌رێوه بۆیه بریار درا لقه‌كان چالاكیه‌كان ببه‌ن به‌رێوه . بریاری به‌رێوه‌چوونی خولی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌پله‌نایابه‌كانی كوردستان پێش ئه‌م بریاره‌ی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی بووه بۆیه‌ش له‌كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كه‌چوارشه‌مه‌ی داهاتوو به‌رێوه‌ده‌چێت له‌گه‌ل یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان رونده‌كرێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌م چالاكیه‌ی یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی كوردستان كه‌پێش كۆبوونه‌وه‌ی ئۆلۆمپی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێز ره‌زامه‌ندی هه‌بوو له‌سه‌ر خولی تۆپی سه‌رمێزی نایابی كوردستان . خوله‌كه‌ش بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخرا و له‌رۆژانی هه‌فته‌ی نوێ‌دا خوله‌كه له‌شاری سلێمانی بروات.
شوان عه‌زیز