قەیرانی دارایی بۆتە گرفت بۆ یانەی نەورۆز

قەیرانی دارایی بۆتە گرفت بۆ یانەی نەورۆز
دوای ئەوەی ئەم وەزرە قەیرانی دارایی بەرۆكی یانەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووە لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەك لە یانەكانی بەشدار لە خولی نایابی كوردستان لە ئێستاشدا خەریكی ئامادەكارین بۆ چوونە نێو كێبڕكێیەكانی وەرزی نوێی خولەكە كە بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو بەبەشداریی 14 یانەی شارەكانی كوردستان دەست پێبكات، لە ئێستاشدا یانەی نەورۆز لەسەر دەستی ئەرسەلان جەلال لە خۆ ئامادەكارییە بۆ ئەوەی بتوانێ ئەم وەزرە ئەنجامێكی شایستە بەدەست بهێنێ، بڕیار بوو یانەی نەورۆز كۆمەڵێك لە یاریزانانی بەتوانا بهێنێتە ریزی یانەكەی، بەڵام بەهۆی گرفتی داراییەوە نەیتوانی ئەم هەنگاوەی لە تیپەكە جێ بەجێ بكات، یانەی نەورۆز بۆ ماوەیەك خەریكی تاقیكردنەوەی یاریزانی پیشەگەری سوری فیراس عەلی بوو، بەڵام بەهۆی ئەو قەیرانەوە نەیتوانی گرێبەستی لەگەڵ واژوو بكات و ناردیەوە شوێنی خۆی، لەم بارەشەوە ئەرسەلان جەلال ڕاهێنەری یانەی وەرزشی نەورۆز بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی» ئێمە خەریكی مەشقەكانی تیپەكەیان بۆ چوونە نێو كێبڕكێیەكانی وەرزی نوێی كوردستان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بڕیاری ئەوەماندا بوو كۆمەڵێك لە یاریزانانی بەتوانا بهێنین و یەكێك لەم یاریزانانەش پیشەگەرێكی سوری بە ناوی فیراس بوو، بەڵام بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەوە نەمانتوانی گرێبەستی لەگەڵ واژوو بكەین و گەڕایەوە، لە ئێستاشدا تەنیا چەند یاریزانێكمان هێناوە لە تیپەكانی تر چوار یاریزان لە پێشمەرگەی سلێمانی و2 یاریزان لە یانەی سیروانی نوێ ودوو یاریزان لە دەوروبەری شاری سلێمانی ئەمساڵ دەمانەوێ ئەنجامی باش بەدەست بهێنین.
Top