تیروپشكی خولی عێراق ئەنجامدرا

تیروپشكی خولی عێراق ئەنجامدرا
رۆژی دووشەممە لە بارەگای یەكێتی تۆپی پێی عێراق تیروپشكی وەرزی نویی خولی عێراق بۆ تۆپی پێی ئەنجامدرا، كە تیاییدا یانەكان بەسەر دوو كۆمەڵە دابەش كراون و لە هەر كۆمەڵێك سێ یانە سەردەكەون بۆ قۆناغی داهاتوو، لەم خولە یانەی هەولێر لە پێشەنگی كۆمەڵەی یەكەم دێت و یانەی شورتە لە پێشەنگی كۆمەڵەی دووەمە، كۆمەڵەكان بەمشێوەیە:
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م
هه‌ولێر ،زه‌ورا ،جه‌وییه‌ ،كه‌رخ ،كاره‌با ،زاخۆ ،مه‌سافی ،نه‌وتی باشوور ،نه‌وتی ناوه‌ڕاست ،كه‌ربه‌لا
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م
شورته‌، ته‌له‌به‌ ،به‌غداد،نه‌وت ،حدود،دهۆك،سلێمانی ،مینا ،نه‌جه‌ف ،نه‌وتی میسان.
جێگەی باسە یانەی هەولێر لە یەكەم یاری خۆی لە خولی نایابی عێراق بەرانبەر یانەی نەوتی ناوەڕاست لە شاری نەجەف یاری دەكات.
رێبین رەمزی
Top