ساڵح رازی: ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن كێشه‌ی له‌گەڵ یانه‌ی سلێمانی هه‌یه ده‌یانه‌وێت ناو ماڵی یانه‌كه تێكبده‌ن
پاش ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند لایه‌ك بڵاوبوه‌وه كه ساڵح رازی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌ی سلێمانی هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر هه‌یه له‌م هه‌فته‌یه‌دا یانه‌كه به‌جێبهێڵێت، له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یانه‌ی سلێمانی، ساڵح رازی ره‌تیده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت تیپێكی باشی بۆ یانه‌ی سلێمانی دروستكردووه‌و بیر له رۆیشتن ناكاته‌وه، چونكه هیچ كێشه‌یه‌كی نیه.
دكتۆر ساڵح رازی وتیشی "ئیداره‌ی یانه‌ی سلێمانی زۆر پیشه‌گه‌رانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كردوم، هیچ كێشه‌یه‌كم نیه، كارئاسانی زۆرم بۆكراوه، بۆیه نامه‌وێت ئه‌و یانه‌یه به‌جێبهێڵم".
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه، ساڵح رازی وتی "ئه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره قسانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه ده‌یانه‌وێت ناو ماڵی یانه‌ی سلێمانی تێكبده‌ن‌و كێشه دروست بكه‌ن، چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كێشه‌ك له‌گه‌ڵ ئیداره‌دا نیه‌و رۆژ له‌دوای رۆژ ئاستی تیپه‌كه‌مان باشتر ده‌بێت".
