دوای ئەوەی دەستەی كارگێری یانەی زاخۆ بەفەرمی ئەوەی ئاشكرا كرد، كە نەگەیشتوونە رێكەوتن لەگەڵ گۆڵچی دیدار حامد بەهۆی رێنكەوتن لەسەر بڕی گرێبەست، رۆژی یەكشەممە سەرچاوەیەكی باوەرپێكراو لە یانەی زاخۆ ئەوەی ئاشكرا كرد، كە بەفەرمی یانەی زاخۆ گرێبەستی لەگەڵ گۆڵچی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق نور سەبری بۆ ماوەی یەك وەرز مۆركرد.
سەرچاوەكە بڕی گرێبەستی نور سەبری ئاشكرا نەكرد، بەڵام تەئكیدی لەوە كردووە كە هەردوو لا لەسەر بڕە پارەكە رێكەوتن.
رێبین رەمزی