دووشەممە تیروپشكی خولی عێراق ئەنجام دەدرێت

دووشەممە تیروپشكی خولی عێراق ئەنجام دەدرێت
وا بڕیارە رۆژی دووشەممە لە شاری بەغداد تیروپشكی خولی عێراق بۆ وەرزی 2014-2015 ئەنجام دەدرێت، بە پێی ئەم بڕیاری كە دراوە،یانە بەشداربووەكان بەسەر دوو كۆمەلچە دابەش دەكرێن، كۆمەڵەی یەكەم یانەی شورتەیە و كۆمەڵەی دووەم یانەی هەولێر سەركردایەتی دەكات و یانەكانی تریش بە پێی ئاستەكان دابەش كرداوە بەمشێوەیە:
ئاستی دووەم: زەورا - قوە جەوییە.
ئاستی سێیەم: بەغداد - تەڵەبە
ئاستی چوارەم: نەفت - كەرخ
ئاستی پێنجەم: دهۆك - زاخۆ
ئاستی شەشەم: مینا- نەفت جنوب
ئاستی حەفتەم: نەجەف - نەفتی ناوەڕاست
و یانەكانی ( حەدود، كارەبا، مەسافی، نەفت میسان، كەربلا) بەسەر هەردوو كۆمەڵە دابەش دەكرێن و یانەی سلێمانی بە بێی تیروپشك لە كۆمەڵەی یەكەم داندراوە لەگەڵ یانەی شورتە.
بەم پێی ئەم تیروپشكە لە هەر كۆمەڵێك سێ یانە بۆ قۆناغی كۆتایی سەردەكەون دواتر چۆنیەتی بەرێوەچوونی قۆناغی كۆتایی ئاشكرا دەكرێت و هەروەها ژمارەی یانەكان، كە دادەبەزن دیاری دەكرێت.
رێبین رەمزی
Top