لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان كۆبۆووه و بریاری تازه‌ی ده‌ركرد
1- په‌سه‌ندكرجنی كۆبوونه‌وه‌ی پێشوو
2- ته‌رخانكردنی بره‌پاره‌ی ماوه‌ی یه‌كێتیه ناوه‌ندیه‌كان بۆ چالاكی سه‌رجه‌م لقی یه‌كێتیه‌كان له‌هه‌ر چوار پارێزگا به‌جۆرێك كه‌هاوسه‌نگی له‌دابه‌شكردنی بری پاره‌ی دابین كرا‌و بۆ هه‌ریه‌كێك له‌یه‌كێتیه‌كان
3- هه‌ر یه‌كێتیه‌ك پێچه‌وانه‌ی ناوه‌رۆكی هه‌ردوو نوسراوی ژماره (87) 13 / 4 / 2014 ، ژماره ( 122 ) 8 / 7 / 2014 له‌م ماوه‌یه‌دا چالاكی ئه‌نجام دابێت لیژنه‌ی ئۆلۆمپی به‌رپرسیار نیه له‌ده‌رئه‌نجامه‌كانی
4-ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ل سه‌رجه‌م سه‌رۆكی یه‌كێتیه ناوه‌ندیه‌كان به‌مه‌به‌ستی رونكردنه‌وه‌ی پێویست سه‌باره‌ت به‌هه‌ول و مه‌رجی هه‌نوكه‌یی كوردستان و چالاكیه وه‌رزشیه‌كان ، كۆبوونه‌وه‌كه رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی 10 – 9 – 2014 كاتژمێر 11 به‌رێوه‌ده‌چێت
5- پێك هێنانی لیژنه‌یه‌ك له‌م به‌رێزانه‌ی خواره‌وه به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی كردنی لیژنه‌ی وه‌رزشی له په‌رله‌مانی كوردستان
1- سه‌لاح حه‌سه‌ن خه‌سره‌و
2 – موئه‌یه‌د مه‌غدید
3 – سه‌عید ئه‌حمه‌د
4- سه‌رتیپ فاریق
5- د. سه‌رهه‌نگ عه‌بدولخالق
راگه‌یاندنی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان
