ئەستێرەكانی جیهان روو لە خولی هیندی دەكەن
بۆ ئەم مەبستەش ئەم 8 یانەیە گرێبەستیان لەگەڵ باشترین ئەستێرەكانی جیهانی بۆ ماوەی 2 تا چوار مانگ مۆركردووە بە نرخێكی چاوەڕوانەكراوە و گرانبەها، بەفەرمی هەریەكە لەم ئەستێرانە روویان لە خولی هیند كردووە.
1- نیكۆلاس ئەنێلكا ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا چووە یانەی بۆمبای هیندی بۆ ماوەی 3 مانگ بە بڕی یەك ملیۆن دۆلار.
2-ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی بەرازیل و راهێنەری بەرازیلی زیكو بووە راهێنەری یانەی گوا هیندی بۆ ماوەی 10 هەفتە.
3-ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی ئیتاڵی دیل پێرۆ بەفەرمی چووە یانەی دیلهی دینامۆز.
4-ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا داڤید تریزگیە چووە ریزی یانەی بۆنی سیتی هیندی.
5- ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا رۆبێرت پێرس چووە ریزی یانەی بۆمبای هیندی.
6- هەردوو ئەستێرەی ئیسپانی لویس گارسیا و خوان كابدیڤیا چوونە ریزی یانەكانی خولی هیندی.
7- ئەستێرەی هەڵبژاردەی سوید لیونبێرگ ئەوەیش پەیوەندی بە یانەكانی خولی هیندی كرد.
8-گۆڵچی ئینگلیزی دیڤید جیمس ئەوەیش پەیوەندی بە یانەكانی خولی هیندی كرد و لە ریزی یانەی كیرالا بلاسترز ئیف سی.
چاوەروان دەكرێت چەند ئەستێرەیەكی تریش پەیوەندی بە یانەكانی ئەم خولە بكەن، كە وا بریارە لە سەرەتای مانكی 10ی ئەم ئەمساڵ دەستپێبكات.
رێبین رەمزی
