لە یارییەكی دۆستانەدا... هەولێر لە برایەتی بردەوە
لەم یارییەدا هەر چوار یاریزان (جەلال حەسەن، سەعد عەبدولئەمیر، ئەمجەد رازی، عەلی فایز) بەهۆی پەیوەندیان بە هەڵبژاردەی عێراق بەشداریان لەم یارییە نەكرد و یاریزانان (سەرهەنگ موحسین، حاتم زێدان، نەبیل سەباح) بەمەبەستی حەوانەوە بەشداریان نەكرد.
وا بڕیارە لەم چەند رۆژی داهاتوودا یانەی هەولێر دووەم یاری دۆستانەی خۆی ئەنجام بدات بەرانبەر یانەی نەفت پێش ئەوەی بەرەو وڵاتی ئوردن بەرێبكەوێت بەمەبەستی ئەنجامدانی یاری هاتنی جامی یەكێتی ئاسیا بەرانبەر یانەی كیتچی هۆنك كۆنگ لە رۆژی (16-9-2014).
رێبین رەمزی
