فرانك لامپارد وازی لەیاریكردنی نێودەوڵەتی هێنا

فرانك لامپارد وازی لەیاریكردنی نێودەوڵەتی هێنا
یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا فرانك لامپارد بڕیاری دا، بە یەكجاری واز لەیاریكردنی نێودەوڵەتی بهێنێت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دوای ئەوەی بۆ ماوەی 15 ساڵ بەرگری لە درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی كرد .
یاریزان لامپارد تەمەنی 36 ساڵە و لە دوای بەشداریكردنی لە مۆندیالی بەڕازیل ئەم بڕیارەی داوە. لامپارد 106 یاری نێودەولەتی ئەنجامداوە و 29 گۆڵی تۆمار كردووە. لە هاوینی ئەمساڵیش یانەی چێلسی بەجێهێشت و پەیوەندی بە یانەی نیۆیۆرك سیتی ئەمریكی كرد، دواتر بەشێوەی خواستن گەڕایەوە خولی ئینگلتەرا و لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی یاری دەكات .
Top