یاریزانێكی سووری چووە ریزی یانەی دهۆك
وا بڕیارە رۆژی سێشەممە یاریزانی هەڵبژاردەی سوریا ئەحمەد دۆنی بگاتە شاری دهۆك بەمەبەستی كۆتایی هێنانی مۆركردنی گرێبەست بەشێوەیەكی فەرمی لەگەڵ یانەی ناوبراو بۆ ئەوەی بە درێسی یانەی دهۆك بۆ ماوەی یەك وەرز یاری بكات.
جێگەی باسە ئەحمەد دۆنی لە هێڵی هێرشبەر یاری دەكات و یەكێكە لە یاریزانە بە تواناكانی هەڵبژاردەی سوریا.
رێبین رەمزی
