راهێنەرێكی كورد سەرپەرشتیاری هەڵبژاردەی لاوانی پایسكلسواری عێراق دەكات

راهێنەرێكی كورد سەرپەرشتیاری هەڵبژاردەی لاوانی  پایسكلسواری عێراق دەكات
وا بڕیارە لە وڵاتی جەزائیر پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەبی بۆ پایسكلسواری ئەنجام بدرێت لە گشت تەمەنەكان، كە تیاییدا لەسەر ئاستی لاوان لە یەك كاتدا سێ پاڵەوانێتیە ئەنجام دەدرێت، ئەویش هەریەكە لە پاڵەوانێتی (عەرەب بۆ رێگا، جامی عەرەب بە قۆناغ (3) قۆناغ، پاڵەوانێتی عەرەب بۆ تراك) بۆ ئەم مەبستەش یەكێتی پایسكلسواری عێراق ئەركی راهێنەرایەتی سپاردە راهێنەری كورد و یانەی هەولێر موسی موحسین بۆ ئامادەكردنی تیپەكە بۆ ئەم پاڵەوانێتیە.
موسی موحسین لە لێدوانێكی تایبەتدا گوتی: وەكو هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بۆ 15 رۆژ ئۆردوگایەكی مەشقیمان لە شاری هەولێر ئەنجامدا بۆ دەستنیشانكردنی یاریزانانی هەڵبژاردەكە دوای تەواوبوونی ئەم ئۆردوگایە وا بڕیارە لە وڵاتی جۆرجیا دووەم ئۆردوگای مەشقی خۆمان ئەنجام بدەین بۆ ئەوەی یاریزانان بگەنە ئاستی ركابەرایەتی لە پاڵەوانێتیەكان دواتر پێش دەستپێكردنی پاڵەوانێتیەكان بۆ ماوەی 7 رۆژ ئۆردوگای مەشقی سێیەم ئەنجام دەدەین بۆ ئەوەی یاریزانان لە چۆنیەتی كەش و هەوا و ئەنجامدانی ركابەری لەسەر تراك رابێن، چونكە لە عێراق و كوردستان ئەم جۆرە یارییە بوونی نییە.
لە كۆتایی قسەكانیدا موسی موحسین گوتی: بەفەرمی ئێمە بە شەش یاریزان بەشداری لە سێ پاڵەوانێتی گەورە دەكەین بەهیوای ئەوەین، كە بتوانین ئەنجامێكی باش بە دەستبهێنین.
جێگەی باسە جگە لەم راهێنەرە كوردە سێ یاریزانی كورد بانگهێشتی هەڵبژاردەكە كراون، كە بەمشێوەیە:
1- موسی موحسین (یانەی هەولێر) راهێنەر
2- مورتزی حافز (یاریدەدەری راهێنەر)
3- موراد فەرهاد (یانەی سۆلاڤ)
4- زانا محەمەد (یانەی هەولێر)
5- محەمەد عەبدوڵڵا (یانەی هەولێر)
6- سەجاد محەمەد (یانەی سەناعە)
7- محەمەد ناسر (یانەی سەناعە)
8- محەمەد لەفتە (یانەی ئیتحاد بەسرە)ز
جێگەی باسە مەحمود عەزیز سەرۆكی یەكێتی پایسكلسواری عێراقە.
رێبین رەمزی
Top