یانه‌ی سلێمانی به‌بێ پیشه‌گه‌ر به‌شداری خولی نایابی كوردستان ده‌كات
له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا ئه‌یوب عه‌زیز سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی سلێمانی به‌سایتی ره‌سمی یانه‌كه‌ی (sulyfc) راگه‌یاند به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی كوردستان له‌ئێستادا ئاماده‌كاریه‌كانیان چڕكردوه‌ته‌وه و رۆژانه له‌هۆڵی تایبه‌ت به‌یانه‌كه‌یان راهێنانه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌یوب وتیشی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌یان له‌سێ یاریزانی ئاست به‌رز (سه‌یفه‌دین فه‌تاح و سه‌یوان جه‌مال و حسێن عومه‌ر) پێكهاتوه ، هه‌ربۆیه به‌پێویستیان نه‌زانیوه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانی پیشه‌گه‌ردا ئه‌نجامبده‌ن .
له‌كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی سلێمانی راگه‌یاند ئامانجیان ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌نجامێكی به رچاوهوهو له‌و پێناوه‌شدا به‌شداری یاریه‌كانی خوله‌كه ده‌كه‌ن.
بڕیاره رۆژی 11ی مانگی داهاتوو له‌شاری هه‌ولێر به‌به‌شداری 10 یانه یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و له‌ماوه‌ی 3 رۆژیشدا په‌رده له‌سه‌ر یاریه‌كانی خوله‌كه دابدرێته‌وه.
