یانه‌ی سلێمانی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ 15 یاریزان ئیمزاكرد
له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا سه‌ردار ساڵح راهێنه‌ری تیپی خولی كوردستانی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی به‌سایتی ره‌سمی یانه‌كه‌ی(sulyfc) راگه‌یاند ئه‌مرۆ سه‌ركه‌وتووبوون له‌ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ 15 یاریزان بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان .
سه‌ردار وتیشی له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ 8 تا 9 یاریزانی تردا ئیمزا ده‌كه‌ن و دواتریش له‌رێگه‌ی سایتی ره‌سمی یانه‌كه‌مانه‌وه ته‌واوی ورده‌كاری گرێبه‌سته‌كان ئاشكراده‌كه‌ین .
له‌كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا راهێنه‌ری یانه‌ی سلێمانی وتی ته‌واوی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی ئه‌نجامیانداوه ته‌نیا نرخی گرێبه‌ست ده‌ده‌ن به‌یاریزانه‌كان و هیچ گرێبه‌ستێك ئه‌نجام ناده‌ن به موچه‌ی مانگانه‌وه.
رۆژی 15ی ئه‌یلول كاتی ده‌ستپێكردنی یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان دیاریده‌كرێت ، له‌ئێستاشدا تیروپشكی یاریه‌كان ئه‌نجامدراوه‌و له‌هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه‌دا یانه‌ی سلێمانی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی روبه‌روی یانه‌ی بروسكی شاری هه‌ولێر ده‌بێته‌وه .
