لە چوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی هەشتەی جامی یەكێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێی، یانەی هەولێر میوانداری یانەی هانۆی ڤێتنامی كرد، لەم یارییەدا یاریزانانی هەولێر توانیان یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆیان تەواو بكەن بە ئەنجامی (2-0) گۆڵ، گۆڵەكان لە رێگەی یاریزانان (ئەمجەد رازی و هەڵگورد مەلا محەمەد) تۆمار كرا، بەم ئەنجامە یانەی هەولێر گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتیەكە و رووبەرووی یانەی كیتچی هۆنگ كۆنگ دەبێتەوە.
جێگەی باسە یاری چوونی ئەم پاڵەوانێتیە لە رۆژی (2014/9/16) ئەنجامدەدرێت و یاری هاتن لە رۆژی (2014/9/30) ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی - لوبنان