بەمەبەستی بەهێز كردنی و رێكسختنەوەی تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی دهۆك لە ڕكابەرییەكانی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەكانی عێراقی كە ئەم وەرزە یانەی دهۆك جیا لە وەرزەكانی ترە ، هە رچەندە ئەم وەرزە یانەی دهۆك كێشەی هەرە سەرەكی ئەم یانەیە گرفتی داراییە بەم هۆیەشەوە دەستەی ڕاهێنەران و كۆمەلێك یاریزانی بەرچاوی یانەكە ریزی یانەكەیان جێهێشت، بەڵام لە ئێستادا یانەی دهۆك لە نێوان گفت و گۆیە چڕەكانی لەگەڵ سێ ڕاهێنەری بەتوانای عێراقی توانی بگاتە رێكەوتنی سەرەتایی لەگەڵ باسم قاسمی ڕاهێنەری پێشووی یانەكەیان بكەنە ڕاهێنەری یانەكەیان لە ئێستاشدا بەشێوەیەكی سەرەتایی رێكەوتن تەنیا چەند خالێكی سەرەتایی ماوە بۆ ئەوەی بەفەرمی ببێتە ڕاهێنەری تیپەكە، لەم بارەشەوە محەمەد عەلی وتە بێژی یانەی دهۆك بۆ سایتی گولان گوتی: ئەم وەرزە هەر چەندە یانەكەمان تووشی گرفتی سەختی دارایی بووە جیا لە ساڵانی پێشوو تا ئێستا ئامادەكارییەكانمان دەست پێ نەكردوە هەر بۆیە دەستەی ڕاهێنەرانی پێشووش وازیان لە مەشقی یانەكەیان هێناوە، بەڵام دەستەی كارگێری یانەكەمان بەردەوام بوون لە هەوڵی بەدەست یهَنانی ڕاهێنەرێكی بەتوانا بۆ ئەوەی بتوانین دەست بە ئامادەكارییەكانمان بكەین و ئاستی تیپەكە بەرز بكەینەوە، بۆیە لە نێوان چەند ڕاهێنەرێك تیپەكەمان رێكەوت لەسەر ئەوەی بەفەرمی باسم قاسم ڕاهێنەری پێشووی یانەكەمان بگەنە رێكەوتن بۆ ئەوەی بەفەرمی لە داهاتوو ئەركی مەشقی تیپەكەمان لە ئەستۆ بگرێت، لە ئێستادا بە شێوەیەكی سەرەتایی لەگەڵی رێكەوتووین، بەڵام چەند خالێكمان ماوە بگەینە رێكەوتنی كۆتایی هەرچەندە تەنیا لە یەك دوو خاڵ كێشەمان ماوە لەسەر بابەتی مادییە، بەڵام ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی تیپێكی بەهێز دەست نیشان بكەین، هەوڵیش دەدەین بتوانین تیپێكی بەهێز دروست بكەیت و ڕاهێنەری تیپەكەشمان سەرپشكە بۆ گۆڕانكارییەكان.