باسكەی زاخۆ بەشداری لەخولی عێراق دەكات

باسكەی زاخۆ بەشداری لەخولی عێراق دەكات
هەر چەندە بڕیار بوو تیپی باسكەی خولی عێراقی یانەی زاخۆ بەشداری لە كێبركێیەكانی وەرزی نوی خولی نایابی یانەكانی باسكەی عێراقی نەكات، بەڵام دەستەی كارگێری یانەكە پاشگەز بۆتەوە و بڕیارە لەم هەفتەیە ڕاهێنەری رۆمانی ئیلینا ئۆجین بگاتە شاری زاخۆ بۆ نوێ‌ كردنەوەی گرێبەستەكەی بۆماوەیەكی تریش لەگەڵ یانەكە بەردەوام دەبێت لەم بارەشەوە سەرچاوەیەك لە یانەی وەرزشی زاخۆ ئەوەی ئاشكرا كرد گوتی: تەنیا دەنگۆ هەبوو كە ئێمە بەشداری یارییەكانی خولی عێراقی نەكەین بەهۆی كێشەی داراییەوە، بەڵام دواتر دەستەی كارگێری یانەكە بڕیاری ئەوەیان داوە كەوا ئەم وەرزی خولەكە تیپەكەمان بەشدار دەبێت بەهۆی ئاست بەرزیان، هەمان سەرچاوەش ئەوەی ئاشكرا كرد كەوا لەم هەفتەیە ڕاهێنەری رۆمانی ئیلینا ئۆجین كە لە وەرزی ڕابردوو ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردوە لەگەڵ یانەی زاخۆ بگاتە زاخۆ بۆ نوێ‌ كردنەوەی ماوەی گرێبەستەكەی و سەرپەرشتی كردنی مەشقی یانەی زاخۆ لە خولی نایابی باسكەی عێراقی ، سەرچاوە نزیك لە یانەی زاخۆ ئەوەشی گوت: یانەی زاخۆ و ئیلینە لەسەر هەموو شتێك رێكەوتن و ناوبراو سەرپەرشتی تیپی هەردوو خولی كوردستان و عێراقی یانەی زاخۆ دەكات، چونكە كەسێكی ئاكادیمییە و دەتوانێ‌ ئاستی یانەی زاخۆ بەرز بكاتەوە، ئێمەش وەكو دەستەی كارگێری یانەی زاخۆ هەموو پشتیگرییەكی دەكەین بۆ ئەوەی یانەی زاخۆ لە هەردوو خولەكان كێبركێ‌ لەگەڵ یانە گەورەكانی عێراق و كوردستان بكات.
Top