یارییەكانی هەولێر لە سەیدا بەرێوە دەچێت
وا بڕیارە رۆژی سێشەممە یاری هاتن-ی قۆناغی هەشتەمی جامی یەكێتی ئاسیا لە نێوان هەردوو یانەی هەولێر و هانۆی ڤێتنامی ئەنجام بدرێت لەم یاریگەیە و یارییەكەش كاتژمێر 7,30 خولەكی ئێوارە بە كاتی كوردستان ئەنجام دەدرێت لە یاری چوون یانەی هەولێر توانی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ بباتەوە و گۆڵەكەش لە رێگەی یاریزان ئەمجەد رازی تۆمار كرا.
رێبین رەمزی - لوبنان
