یانه‌ی سلێمانی راهێنه‌ره نوێكه‌ی به‌میدیاكان ناساند
كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی به‌شی راگه‌یاندنی یانه‌كه رێكخراو جێگرانی سه‌رۆك و چه‌ند ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێری و سه‌رپه‌رشتیارانی تیپه‌كه و به‌شێكی زۆری ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان ئاماده‌ی بوون .
سه‌ره‌تا بڕو شێوازی گرێبه‌سته‌كه‌ی ساڵح رازی برای یاریزان و ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق (ئه‌حمه‌د رازی) ئاشكراكرا و دواتریش راهێنه‌ره نوێكه‌ی یانه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند ئه‌ركی ئه‌مجاره‌شی هاوشێوه‌ی ئه‌ركه‌كانی پێشووی قورسه .
دوپاتیشی كرده‌وه دروستكردنی پێكهاته‌كه‌یان په‌یوه‌سته به‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه‌بڕیار وایه له‌لایه‌ن به‌رپرسان و لایه‌نی په‌یوه‌ندی داره‌وه بدرێته یانه‌ی سلێمانی .
ئاشكراشیكرد چه‌ندین یاریزانی ئاست به‌رزی عێراق په‌یوه‌ندیان پێوهكردوهو رایانگه‌یاندوه بۆ وه‌رزی نوێ ده‌یانه‌وێت به‌درێسی یانه‌ی دایكه‌وه یاریی بكه‌ن.
له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا د.ساڵح رایگه‌یاند گرێبه‌ستی هیچ یاریزانێك ئیمزا ناكه‌ن تاوه‌كو له‌سه‌رجه‌م ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت كه یانه‌ی سلێمانی بۆ وه‌رزی نوێ په‌یڕه‌ی ده‌كات ، مه‌به‌ست لهتاقیكردنهوهكانیش له‌روی جه‌سته‌یی و پزیشكی و ئاستی هونهریهوهیه.
گرێبه‌سته‌كه‌ی د.ساڵح به‌چه‌ند مه‌رجێكه و بڕی پاره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه ده‌بێت ، به‌پێی مه‌رجه‌كانیش گه‌ر بێت و یانه‌ی سلێمانی یه‌كێك له‌پله‌كانی یه‌كه‌م تا سێیه‌م ده‌سته‌به‌ربكات ئه‌وا بڕی (190) ملیۆن دیناری پێده‌درێت ، گه‌ربێت و یه‌كێك له‌پله‌كانی چواره‌م تا شه‌شه‌میش ده‌سته‌به‌ربكات ئه‌وا بڕی گرێبه‌سته‌كه‌ی (140) ملیۆن دیناری ده‌بێت ، گه‌ر یانه‌ی سلێمانیش له‌پله‌كانی حه‌وته‌م تا نۆیه‌مدا ببینرێت ئه‌وا بڕی (100) ملیۆن دیناری ده‌درێتێ و له‌كاتێكیشدا گه‌ر یانه‌ی دایك نه‌یتوانی له‌خولی نایابی عێراقدا بمێنێته‌وه ئه‌وا بڕی (65) ملیۆن دیناری ده‌درێتێ و گرێبه‌سته‌كه‌ش به‌جۆرێكه هیچ موچه‌یه‌كی مانگانه‌ی له‌گه‌ڵدا نییه.
پێش ئیمزاكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی ساڵح رازی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی سلێمانی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا گرێبه‌ستی حه‌مید سه‌لمانی راهێنه‌ر نوێنه‌كاته‌وه .
