هەولێر سەركەوتنێكی گرنگی لە دەرەوەی یاریگای خۆی تۆمار كرد

هەولێر سەركەوتنێكی گرنگی لە دەرەوەی یاریگای خۆی تۆمار كرد
لە چوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی هەشتەمی جامی یەكێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێی، رۆژی سێشەممە یانەی هەولێر لە نێو یاریگەی هانگ دای بووە میوانی یانەی تی تی هانۆی ڤێتنامی.
ئەم یارییە دەستەی ناوبژیوانی سەنگافوری بەرێوە دەبرد.
لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی یانەی هەولێر بەتەواوی كۆنترۆڵی نێو یاریگایان كرد و چەندین هێرشی مەترسیداریان لە دەستدا تا لە خولەكی 44 یاریزان ئەمجەد رازی توانی گۆڵی یەكەم بۆ یانەكەی بە لێدانێكی سەری جوان تۆمار بكات و گێمی یەكەمی یارییەكە بەم ئەنجامە تەواو بوو.
لە گێمی دووەمی یارییەكەدا یانەی هانۆی هەوڵی دا بگرێتەوە نێو كەش و هەوای یارییەكە، بەڵام یاریزانانی یانەی هەولێر بەردەوام بوون لە ئاست بەرزكەیان و توانیان پاریزگاری لەم گۆڵە بكەن تا ناوبژیوانی یارییەكە فیكەی تەواوبوونی یارییەكەی لێدا بەسەركەوتنی یانەی هەولێر بە ئەمجامی (1-0) گۆڵ.
وا بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو یانەی هەولێر لە نێو یاریگەی سەیدا میوانداری یانەی تی تی هانۆی ڤێتنامی بكات.
رێبین رەمزی - ڤێتنام
Top