كۆنگرەی هونەری و رۆژنامەنووسی یارییەكەی هەولێر و هانۆی ڤێتنامی ئەنجامدرا

كۆنگرەی هونەری و رۆژنامەنووسی یارییەكەی هەولێر و هانۆی ڤێتنامی ئەنجامدرا
رۆژی دووشەممە لە هۆتێل كاندیۆ كۆنگرەی رۆژنامەنووس و هونەری یاری نێوان هەردوو یانەی هەولێر و هانۆی تی تی ڤێتنامی لە چوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی هەشتەمی جامی یەكێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێی ئەنجامدرا، كە تیاییدا لە كۆنگرە هونەرییە كاتی یارییەكە و شوێنی یارییەكە دەستنیشان كرا، كە تیاییدا یارییەكە لە یاریگەی (هانگ دای) كاتژمێر (3.30) خولەك بە كاتی هەولێری پایتەخت ئەنجام دەدرێت، لەم یارییەدا یانەی هەولێر بە درێسی (رەساسی ) یاری دەكات و یانەی هانۆی بە درێسی (زەرد) یاری دەكات و چاوەڕوانی ئامادەبوونی هاندەرێكی زۆر لە نێو یاریگا دەكرێت.
دەستەی ناوبژیوانی یارییەكە هەریەكە لە سەنگافوری ناوبژیوانی ناوەڕاست( محەمەد تاج جعفەری) و سەنگافوری یاریدەدەری یەكەم(لی لینگ) و یاریدەدەری دووەم سەنگافوری (رۆنی مین) و ناوبژیوان چوارەم (عەبدولواحید)ی مالیزی یارییەكە بەرێوە دەبن.
دوای تەواوبوونی كۆنگرەی هونەری كۆنگرەی رۆژنامەنووسی یارییەكە ئەنجام دەدرا، كە تیاییدا لە یانەی هەولێر هەریەكە لە عومەر سەلیم بەرێوەبەری تیپ و ئەیوب ئۆدیشۆ راهێنەر و جەلال حەسەن گۆڵچی ئامادەی بوون.
سەرەتا ئەیوب ئۆدیشۆ: جیاوازی ئێمە و یانەی هانۆی لەوەیە، كە یانەی هەولێر لەگەڵ تەواونەكردنی یارییەكانی خولی عێراق نەیتوانیوە یاری ئەنجام بدات بەڵام یانەی هانۆی لە یاریكردن لە خولی ڤێتنام بەردەوام بووە بۆیە ئەم خاڵێكە لە بەرژەوەندی ئەم یانەیە، بەڵام من هیچ خاڵی لاواز یاخود كێشەم لە تیپەكەم نییە و متمانەیەكی تەواوم بە یاریزانانی یانەی هەولێر هەیە، كە دەتوانن لەم یاریینە ئەنجامێكی باش بە دەستبهێنین و هەروەها یانەی هانۆی خاوەنی چەندنین یاریزانی بە توانایە چ لە رووی پیشەگەر یاخود یاریزانی ڤێتنامی، من لە دژی یانەیەك یاری دەكەم نەوەك لە دژی یاریزانێكی دیاریكراوە بۆیە بەیەك چاو سەیری هەموو یاریزانەكانی یانەی هانۆی دەكەم.
لە كۆتایی قسەكانیدا ئەیوب ئۆدیشۆ گوتی: تەنیا كێشەیەكی بچووكم هەبوو ئەویش كاریگەری لەسەر تیپەكەم ناكات كاتێك دوو یاریزانی پیشەگەری ئیسپانی بە هۆكاری جیاواز نەیانتوانی یاوەری شاندەكە بن، بەڵام وەرەی یاریزانان زۆر بەرزە و هەوڵ دەدەین دڵی جەماوەرەكەمان خۆش بكەین.
رێبین رەمزی - ڤێتنام
Top