ناڤاس شەشەم گۆڵپارێزی بیانییە لەگەڵ یانەی ریال مەدرید
لە مێژوودا پێنج گۆڵپارێزی بیانی یارییان بۆ یانەی ریال مەدرید كردووە و ناڤاس بووە شەشەمین گۆڵپارێزی بیانی لە مێژووی یانەی ریال مەدرید دا:
1- ئەلبێتی جویلا كیتسیل: یەكەم گۆڵپارێزی بیانی بوو بۆ یانەی ریال مەدرید بۆ ماوەی دوو وەرز یاریی كرد لەساڵی 1933 تا 1935
2- رۆجیلیۆ ئەنتۆنیۆ دۆمەنیگیز: گۆڵپارێزێكی ئەرژەنتینی بوو لەسەردەمی زێڕینی ریال مەدرید شان بەشانی ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ یاری دەكرد لە ساڵی 1957 تا ساڵی 1961 و سێ نازناوی چامپیۆنز لیگی بەدەست هێناوە .
3- بۆدۆ ئەلیگنەر: گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بوو لەساڵی 1996 تا ساڵی 2001 یاری كرد و لە 91 یاری بەشدار بوو، دوو چامپیۆنز لیگ و دوو لالیگای بەدەست هێناوە
4- ئەلبانۆ بێتزاری: گۆڵپارێزی ئەرژەنتینی یەك وەرز 1999-200 بەشدار بوو، دەرفەتی پێنەدرا و تەنها لە 7 یاری بەشداربوو
5- جێرزی دۆدیك: گۆڵپارێزی پۆلەندی بۆ چوار وەرز یاری كرد لە ساڵی 2008 تا ساڵی 2012، بەهۆی بوونی ئیكەر كاسیاس دەرفەتی نەبوو بەشێوەی سەرەكی یاری بكات .
