دهۆك هەوڵی خۆ بەهێز كردن دەدات

دهۆك هەوڵی خۆ بەهێز كردن دەدات
بەمەبەستی بەهێز كردنی ریزی پێكهاتەی یانەكەی بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی یانەكانی عێراقی كە بڕیارە یارییەكانی لە مانگی 10 داهاتوو بەبەشداریی بیست یانەی شارەكانی عێراقی بەڕێوە بچێت، لە ئێستاشدا یانەی دهۆك بە شێوەیەك دەستی بە كۆكردنەوەی یاریزانان كردووە بۆ وەرزی نوێی خولی عێراقی بە ئامانجی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لە خولەكە، لە ئێستاشدا یانەی دهۆك لە هەوڵی ڕازی كردنی هەریەك لە یاریزانان (محەمەدحەمیدی گۆڵچی هەڵبژاردەی عێراق و یانەی شورتە، حوسێن عەبدولواحید لە یانەی مینا، زەهیر مەیدانی لە یانەی زەورا و پیشەگەری سوری، مكاجی ڕازی لە یانەی جەوییە ) لە هەوڵی ئەوەدان بێنە ریزی یانەی دهۆك، بەمەبەستی بەهێز كردنی پێكهاتەی یانەكە، سەرچاوەیەكیش لە شاری دهۆك نزیك لە یانەی دهۆك ئەوەی ئاشكرا كردوە و رایگەیاند گوتی» هەر چەندە لە ئێستاشدا یانەی دهۆك لە قەیرانی دارایی دایە، بەڵام دەستەی كارگێڕیی یانەی دهۆك نایەوێ هەر ئاوها دەستەو وەستان بوەستێ بۆ بەدەست هێنانی ژمارەیەك یاریزانی بەتوانای عێراقی، چونكە یانەكان دەستیان بە ئامادەكاری و پەلكێش كردنی یاریزانان كردووە، كەچی یانەی دهۆك تازە بە تازە دەست بەهێنانی یاریزانان دەكات و هەریەك لە یاریزانان محەمەد حەمیدی گۆڵچی هەڵبژاردەی عێراق و یانەی شورتە، حوسێن عەبدولواحید لە یانەی مینا، فەرحان شوكر لە یانەی هەولێر، زەهیرمەیدانی لە یانەی زەورا و پیشەگەری سوری، مكاجی ڕازی لە یانەی جەوییە، لە هەوڵی ئەوەداین پەلكێشیان بكەین و گفتوگۆیان لەگەڵ كراوە و ژمارەیەك لەم یاریزانانەش ئێستا لە شاری دهۆكن بۆ بە كۆتایی هێنانی گفتوگۆكان، بەڵام یانەی دهۆك بە شێوەیەكی فەرمی هێنانی ئەم یاریزانانەی ئاشكرا نەكردووە، لە هەوڵی ئەوەدایە ئەم یاریزانانەو ژمارەیەكی تر لە یاریزانانی بەتوانای شارەكانی هەمووی بەیەكەوە بگوازێتەوە ریزی یانەكەی.
Top