يه‌كێتی شه‌تره‌نجی نێوده‌وڵه‌تی بڕوانامه‌ی ناوبژیوانی ده‌داته ناوبژیوانێكی كورد
هاوار حه‌مه‌ساڵح ئه‌و ناوبژیوانه‌یه كه به‌یاوه‌ری یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد به‌شداری كرد له پاڵه‌وانێتی نانا ئهلیكساندریای نێوده‌وڵه‌تی و دوای به‌ڕیوه‌بردنی ركابه‌رییه‌كانی گرۆپێك، توانی بڕوانامه‌ی (Norm ) به‌ده‌ستبێنێت و له‌لایه‌ن ( FIDA) وه پێی به‌خشرا، هاوار حه‌مه‌ساڵح له‌باره‌ی پالهوانێتییهكهو بڕوانامه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه ئه‌و پاڵه‌وانێتییه له‌لایه‌ن یه‌كیتی نیوده‌وڵه‌تی شه‌تره‌نجه‌وه دانی پێنراوه و ساڵانه وڵاتی جۆرجیا رێكی ده‌خات، كه شه‌تره‌نجزانانی خاوه‌ن بروانامه‌ی (GM ) و (IM ) و ریتینگی به‌رز به‌شداری ده‌كه‌ن، له نۆیه‌مین پاڵه‌وانیتی ئه‌مجاره‌ش به‌شداری ناوبژیوانێتیم كرد و توانیم بڕوانامه‌ی ( Norm) له‌لایه‌ن داتۆی ناوبژیوانی گشتی ئه‌و پالهوانێتییهوه وه‌رگرم، ئێستاش پاڵیوراوم بۆ بروانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و له ئاینده‌دا خۆم ئاماده ده‌كه‌م بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی بڕوانامه نیودهوڵهتییهكه.
جۆرجیا: هاوار مورتكه‌ی
