پێنج زانیاری نوێ لەسەر بەهێزترین یاریزانی تۆپی پێی

پێنج زانیاری نوێ لەسەر بەهێزترین یاریزانی تۆپی پێی
كاتێك یانەی چێڵسی یارییەكی دۆستانەی لەگەڵ یانەی ویمبلدۆن ئەنجامدا، یاریزانێك سەرنجی هەموو دەزگا راگەیاندنەكان و جەماوەری بۆ خۆی راكێشا، چونكە لەشێكی زۆر سەیری هەبوو و ئێستا بە بەهێزترین یاریزانی جیهان دەناسرێت و زۆربەیان لەشی ئەم یاریزانیان بە یاریزانی زۆرانبازی یاخود بەرزكردنەوەی قورسایی دەچێت.
ئەدیبایۆ ئەكینفینۆا تەمەنی 32 ساڵە بوویتە چیرۆكی سەر رۆژنامەكان و ئەم 5 نهێنییە لە ژیانی ئەم یاریزانیان ئاشكرا كرد.
1- ئەم یاریزانە لە ماوەی 14 ساڵ لە 14 یانە یاریكردووە و لە 420 یاری 143 گۆڵی تۆماركردووە و تا ئێستا باشترین خول یاری كردبێت خولی پلە سێی ئینگڵتەرە بووە.
2- كۆمپانیای تایبەت بە یاری فیفا2014، راگەیاند كە یاریزان ئەدیبابیۆ بەهێزترین یاریزان بووە لە وەرزَە.
3- لە یەكێك لە یارییەكان ئەم یاریزانە بەشداری كرد و تووشی پێكانێكی بەهێز بوو، بەڵام توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات سەركەوتن بۆ تیپەكەی مسۆگەر بكات.
4-ئەم یاریزانە كێشی 180كیلۆگرامە مێژوویەكی رەشی هەیە لە شكاندنی یاریزانانی تیپی بەرانبەر، تا ئێستا 7 یاریزانی تووشی پێكانی جۆراجۆری كردووە لە شكاندنی لە شوێنی جیاجیا و هەروەها تا ئێستا 6 یاریزان تووشی پێكانی سەخت بووینە لە میشك بەهۆی پێكدادان لەگەڵ ئەم یاریزانە و یانەكەی خۆی جێهێشتووە بەهۆی ئەوەی یەكێك لە یاریزانە تووشی شكانی ئەژنۆ بوو.
5- ئەم یاریزانە رەتیكردووە لە كیشوەری ئەفریقیا یاری بكات پێشتر یانەی ترجی توونسی گرێبەستێكی پێشكەش كرد، بەلام رەتیكردووە ئەم یاریزانە تەنیا لە هەردوو وڵاتی یۆنان و ئەمەریكا وەكو پیشەگر یاری كردووە.
رێبین رەمزی
Top