هەولێر سێشەممە یەكەم یەەشقی یەكەی مەشقی خۆی ئەنجام دەدات
لە لایەكی ترەوە رۆژی دووشەممە دەستەی راهێنەرانی یانەكە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ یاریزانان ئەنجامدا، كە لە كۆبوونەوەكە جگە لەو یاریزانانەی، كە یانەكە متمانەیان پێی نوێكردەوە چەند یاریزانێكی تریش پەیوەندیان بە یانەكە كردووە ئەوەیش هەریەكە لە (بارزان شێرزاد، نەبیل سەباح، بورهان جومعە) و وا بڕیارە سبەی سێشەممە یاریزان (موسەنا خالید) پەیوەندی بە مەشقەكان بكاتەوە و هەروەها بەهۆی كێشەی فرۆكە تا ئێستا یاریزان لوئەی سەڵاح نەیتوانیوە پەیوەندی بە یانەكە بكات چاوەڕوان دەكرێت لەم چەند رۆژدا پەیوەندی بە مەشقی یانەكە بكاتەوە و بەهۆی بەشداریكردن لە ئۆدروگای مەشقی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق لە وڵاتی جۆرجیا هەریەكە لە یاریزانان (سەعد عەبدولئەمیر، ئەمجەد رازی، جەلال حەسەن، فەرحان شكور، عەل فائیز) دوای تەواوبوونی ئۆرودگا مەشقیەكە پەیوەندی بە یانەكە دەكەن.
تا ئێستا یانەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ هیچ یاریزانێكی نوێ مۆرنەكردووە و بەفەرمی دەستبەرداری هیچ یاریزانێك نەبووە، تەنیا هەردوو یاریزانی پیشەگەری ئیسپانی (خۆرخی، بۆرخا) دوای تەواوبوونی گرێبەستیان پەیوەندیان بە یانەكانی خولی ئیسپانیا كردووە.
ماڵپەری فەرمی یانەی هەولێر
