هه‌ردوو بێژه‌ری وه‌رزشی جه‌لال په‌رێشان و سالار جه‌لال رێزیان لێ‌نرا
وه‌كو ڕێزگرتنێك له ماندوو بوونی هه‌ردوو بێژه‌ری ناوبراو له یارییه‌كانی جامی جیهانی 2014ـی به‌رازیل كه ته‌واوی یاریه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیان به زمانی شیرینی كوردی گواسته‌وه و ته‌واوی ورده‌كاریه‌كان و زانیاریه‌كانیان بۆ هاونیشتیمانیان دهگهواستهوه، بۆیه رێزگرتنی ئه‌و جۆره كه‌سانه رێزگرتنه له گه‌شه‌سه‌ندنی وه‌رزشی كوردستان.
سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان سوپاسی هه‌ردوو بێژه‌ری ناوبراوی كرد و ته‌واوی هه‌ول و كاره‌كانیانی به‌رز نرخاند و پاداشت و رێزگرتنی ئه‌و ماندووبوونیانی پێشكه‌ش به هه‌ردووكیان كرد و ئه‌وانیش له‌لای خۆیانه‌وه سوپاسی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستانیان كرد و هیواداربوون به‌رده‌وام بێت له پاڵپشتیكردنی وه‌رزشوانان و وه‌رزش دۆستان.
ماڵپەری فەرمی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان
