جمیس رۆدریگیز ببوە گۆڵكاری جامی جیهانی 2014
جیمس رۆدریگیز لە 5 یاری بەشداری كرد و 399 خولەك یاری كرد و 6 گۆڵی تۆماركرد و دوو گۆڵی دروستكردووە و 10 تۆپی رەتكردیتەوە و لە 69% پاسەكانی دروست بووە و 10 فاوڵی لەسەر گیراوە و یەك كارتی زەرد وەرگرتووە و هیچ كارتێكی سووری وەرنەگرتووە، هەرچەندە ئەم یاریزانە لە هێڵی ناوەڕاست یاخود لە دوای هێرشبەر یاری دەكات، بەڵام بووە ئەستێرەی پاڵەوانێتیەكە.
و هەروەها یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا تۆماس مۆلەر خەڵاتی گۆڵكاری دووەمی پاڵەوانێتیەكەی وەرگرت بە تۆماركردنی 5 گۆڵ.
رێبین رەمزی
