یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی دوای تەواوبوونی یارییەكانی جامی جیهانی 2014، كە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یاری كۆتایی توانی لە هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بباتەوە بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ، بڕیاری دا هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا یاری خاوێن-ی پاڵەوانێتیەكە بباتەوە دوای ئەوەی لە كۆی پێنج یاری تەنیا پێنج كارتی زەرد وەرگرتووە و هیچ كارتێكی سووری وەرنەگرتووە ئەمەش لیستێكی خاوێنە.
جێگەی باسە لە جامی جیهانی 2010 هەڵبژاردەی نازناوی یاری خاوێن-ی بردەوە.
رێبین رەمزی