مان سیتی سیتڤان نافرۆشی

مان سیتی سیتڤان نافرۆشی
بییرو ئۆسیلوی بەرێوەبەری وەرزشی یانەی ئەنتەر میلانی ئیتالی ئەوەی ئاشكرا كردوە كەوا كار بەدەستانی یانەی مان سیتی ئینگلیزی ئەوەیان پێ راگەیاندوە كە یانەكەیان دەست بەرداری هێرشبەر سیتڤان یوفتیتش نابێت لە گواستنەوەی هاوینەی ئەم ساڵ، بە پێی هەواڵەكانی وڵاتی ئیتالیاش ئەوەیان ئاشكرا كردوە كە یانەكانی ئیتالیا دووبارە بە نیاز بوون یاریزانی پیچشووی یانەی ڤیرۆنتینا سیتڤان یوفتیتش جارێكی تر پەڵكێشی بكەنەوە بۆ خولی ئیتالی ، بەڵام یانەی ئەنتەر میلانی ئیتالی شكستی هێنا لە گواستنەوەی یاریزانی ناوبراو، ئۆسیلو بە سكای سپۆرتی ئیتالی راگەیاندوە كەوا یانەكەیان هەوڵی زۆریانداوە بۆ ئەوەی تواناكانی سیتڤان یوفتیتش بەدەست بهێنن بۆ خولی ئیتالی پەلكێشی بكەنەوە بەڵام بەرپرسانی یانە ئینگلیزیەكە بەفەرمی ئئەوەیان بە ئێمە راگەیاندوە كە سیڤان بۆ فرۆشتن نیە، سیتڤان یوفتیتش لە بەرامبەر 22ملیۆن جونیەی ئیترلینی لە هاوینی ڕابردوو چووە ریزی یانەی مان سیتی هەر چەندە هێرشبەری چوارەمی یانەكەشە.
كارزان كانەبی
Top