رۆژنامەكانی وڵاتی پورتوگال ئەوەیان ئاشكرا كردوەكەوا یاریزانی هۆلەندی كلاس هۆنتێلار پالێوراوی سەرەكییە بۆ جێهێشتنی یانەی شالكەی ئەڵمانی، ئەو سەرچاوە هەواڵیەش ئەوەی ئاشكرا كردوە كەوا هۆنتێلاری یاریزانی پێشووی یانەكانی ئەیاكس و ریال مەدرید و میلان ، لە نێوان هەردوو یانەی لیڤەرپوول و ئەرسناڵ دایە، كۆتایی هاتنی گرێبەستی هۆنتیلار لە ساڵی 2015 دەبێت، یانەكانی ئینگلیزیش لە هەوڵەكانی خۆیان بەردەوام دەبن بۆ بەدەست هێنانی تواناكانی كلاس.
كارزان كانەبی