كۆریای باكوور گەیشتە یاری كۆتایی جامی جیهانی 2014!!!

كۆریای باكوور گەیشتە یاری كۆتایی جامی جیهانی 2014!!!
وا بریارە ئەمرۆ یەكشەممە یاری كۆتایی جامی جیهانی 2014 لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و ئەرژەنتین ئەنجام بدرێت، لە وڵاتی بەرازیل، بەڵام كەناڵی فەرمی وڵاتی كۆریای باكوور ئاشكرای كرد، كە هەڵبژاردەی كۆریای باكوور توانی بگاتە یاری كۆتایی جامی جیهانی 2014، دوای ئەوەی توانی لە هەڵبژاردەكانی ژاپۆن بە ئەنجامی (7-0) و ئەمەریكا بە ئەنجامی (4-0) و چین (2-0) گۆڵ بباتەوە و لە یاری كۆتایی رووبەرووی هەڵبژاردەی پورتوگال دەبێتەوە.
ئەم هەواڵە هەموو جیهانی تووشی شۆك كرد، چونكە هەڵبژاردەی كۆریای باكوور نەیتوانی بگاتە جامی جیهانی 2014 و هەروەها لەم وڵاتە بەشێوەی دیكتاتۆری مامەڵە دەكرێت و رێگە نادرێت بەهیچ شێوەیەك هاوڵاتانی ئەم وڵاتە سەیری كەناڵە ئاسمانییەكان یاخود ئەنترنت بكەن، تەنیا بۆیان هەیە سەیری كەناڵی حكوومی وڵاتەكەیان بكەن.
رێبین رەمزی
Top