بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی شه‌تره‌نجزانانی یانه‌ی خانزاد به‌ره‌و ولاتی جۆرجیا به‌ڕێكه‌وتن
سه‌باره‌ت به‌م پاڵه‌وانێتییه‌ش كاردۆ ئاكۆ راهێنه‌ری تیپی خانزاد رایگه‌یاند: ئێمه له‌م پاله‌وانێتییه‌دا به ژماره‌یه‌ك شه‌تره‌نجزانی كوڕ و كچی تازه‌پێگه‌یشتوو و لاو به‌شداری ده‌كه‌ین، كه بۆ هه‌ندیك شه‌تره‌نجزانمان ئه‌مه یه‌كه‌م جاریانه به‌شداری له پاله‌وانێتییه‌كی نیوده‌وڵه‌تی بكه‌ن و یارییه‌كانیش به سیستمی سویسری نۆ جه‌وله له 12تا 21/7/2014 به‌ڕێوه‌ده‌چیت.
شاندی یانه‌ی خانزادیش پێكهاتوون له: ئازاد سابیر سه‌رۆكی یه‌كیتی شه‌تره‌نجی كوردستان و سه‌رۆكی شاند، د. به‌ختیار حه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی شاند، كاردۆ ئاكۆ راهێنه‌ر، شه‌تره‌نجزانه‌كانیش بریتین له: پۆڵا ئازاد ژێر 10 ساڵ، هه‌كار دلزار ژێر 10 ساڵ، سارا مه‌سعود ژێر 12 ساڵ، هانا هاوار ژێر 14 ساڵ، رابه‌ر به‌ختیار ژێر 14 ساڵ، شه‌نگ مه‌سعود ژێر 14 ساڵ، هاوار حه‌مه‌ساڵح وه‌ك ناوبژیوان به‌شداری له‌به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كان ده‌كات.
هاوار مورتكه‌یی
